پەلاماری تیرۆریستی داعش بۆ سەر هێزی عێراقی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i427300-پەلاماری_تیرۆریستی_داعش_بۆ_سەر_هێزی_عێراقی
تیرۆریستانی داعش پەلاماری شو‌ێنی سەقامگیربوونی هێزەکانی سوپای عێراقیان دا لە ناوچەی حوض العیث کە لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین هەڵکەتووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
May 14, 2024 05:42 Asia/Tehran

تیرۆریستانی داعش پەلاماری شو‌ێنی سەقامگیربوونی هێزەکانی سوپای عێراقیان دا لە ناوچەی حوض العیث کە لە ڕۆژهەڵاتی سەڵاحەدین هەڵکەتووە.

تیرۆریستانی داعش چەکی نیوەقورس و قەناسەیان بۆ پەلاماردانی هێزی عێراقی بەکار هێنا  و پێنج سەربازی عێراقیان کوشت و پێنجی دیکەیش بریندار بوون.

عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ـەوە پاش سێ ساڵ شەڕ، سەرکەوتنی بە سەر گرووپی تیرۆریستیی داعشی ڕاگەیاند بەڵام چەکداران و شانە پرژ و بڵاوەکانی ئەم گروپە تیرۆریستییە هێشتا لە ناوچەکانی  «دیاله، کرکوک، نینوا، صلاح‌الدین، الانبار و بغداد» چالاکن.