غەلای: کۆمیسیۆن چاوەڕێی دیاریکرانی بەرواری هەڵبژاردنەکانە بۆ دەسپێکردنەوەی چالاکییەکانی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i428210-غەلای_کۆمیسیۆن_چاوەڕێی_دیاریکرانی_بەرواری_هەڵبژاردنەکانە_بۆ_دەسپێکردنەوەی_چالاکییەکانی
وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: هەموو چالاکییەکانی کۆمیسیۆن تا ئێستا هەڵپەسێردراو ماوەتەوە، ئێمە چاوەڕێی فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانین بۆ دیاری کردنی بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 12, 2024 10:56 Asia/Tehran

وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی: هەموو چالاکییەکانی کۆمیسیۆن تا ئێستا هەڵپەسێردراو ماوەتەوە، ئێمە چاوەڕێی فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانین بۆ دیاری کردنی بەرواری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی هەرێمی کوردستان.

"جۆمانە غەلای" وتی: لە نێو ئەو پارتانەی کە هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردبوو، تەنیا پارتی دیموکراتی کوردستانە کە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان و کەمینەکان، جارێ ناوی بەربژارانی خۆیان بۆ پێنج کورسیی کۆتا پێشکەش نەکردووە.

ناوبراو هەروەها وتیشی: دواخستنی راگەیاندنی بەرواری تازەی هەڵبژاردنەکان، کاریگەریی نگەتیڤی هەیە لە سەر خەرج و بەرجەکانی کۆمیسیۆن، کەوایە کۆمیسۆن تا ئەو کاتەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان فەرمانی فەرمی دەرنەکات، ناتوانێ چالاکییەکانی دەست پێ بکاتەوە.