ئاب 08, 2024 11:27 Asia/Tehran

بزووتنەوەی نوجەبای عێراق، هەڵبژێردرانی "یەحیا سینوار" وەک سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماسی لەو بزووتنەوە پیرۆزبایی کرد.

بزووتنەوەی نوجەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بەبۆنەی هەلبژێردرانی یەحیا سینوار وەک سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس لەجێگای شەهید ئیسماعیل هەنیە، پیرۆزبایی دەکەین لە برادەرانی خەباتکارمان لە بزووتنەوەی حەماس و تەوەری خۆڕاگری ئیسلامی.

لە بەیاننامەی ئەو بزووتنەوەدا هاتووە: ئێمە درێژە دەدەین بە داکۆکیی، پشتگری وهاوکاریی بێ سنورمان لەگەڵ خۆڕاگریی لە غەززە. ئەندامانی بزووتنەوەی حەماس پشتگریی ڕێبەرەکانیانن و ئامانجیان سەرکەوتنی یەکجارییە بەسەر رژیمی داگیرکەردا.

سەرپەیڤ