هێرشیی خۆڕاگریی عێراق بۆ سەر ئامانجێکی گرینگ لە ئەیلاتی داگیرکراو
ئهیلوول 29, 2024 09:30 Asia/Tehran
خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک باسی هێرشی درۆنیی بۆ سەر ئامانجی گرینگ و ستراتژیکی "ام الرشراش"ـی ئەیلات لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوی کرد.
لە بەیاننامەکەی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراقدا هاتووە: خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی لە عێراق لە درێژەی ستراتژیی خۆڕاگری بەرامبەر بە داگیرکاری و بۆ پشتیوانیی خەڵکی فەلەستین و لوبنان لە وەڵام بە ژینۆسایدی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی دژ بە خەڵکی مەدنی لەوان منداڵان، ژنان و بەساڵاچوان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئامانجێکی گرینگ و ستراتژیکی لە "ام الرشراش"ـی ئەیلات لە باشووری فەلەستینی داگیرکراو دایە بەر هێرشی درۆنی.
خۆڕاگریی عێراق لەم بەیاننامەیەدا پێداگری کردووە لەسەر پێویستیی پەرەپێدان و تووندتر کردنی تەوژمی ئۆپەراسیۆنە دژەزایۆنییەکان و پێکان و تیابردنی بنکە و ناوەندە سەربازییەکانی ئەم ڕژێمە.