تشرینی یه‌که‌م 27, 2024 10:05 Asia/Tehran
  •   دووهەمین هێرشی درۆنیی خۆڕاگری ئیسلامی عێرا ق بۆسەردۆژمنی زایۆنی لە جەولانی داگیرکراو

خۆڕاگری ئیسلامی عێراق بەیانی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا لە دوهەمین هێرشی درۆنی خۆی بۆسەر ئامانجێکی گرینگ لە جەولانی داگیرکراو هەواڵی دا

لەم بەیاننامەیەدا لە سەر تێکشکانی بنکە وناوەندەکانی دۆژمنی زایۆنی بە ڕەوتێکی ڕوولە پەرە جەخت کراوە.خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە یەکەم چرکەکانی بەیانی یەمڕۆژیش لەبەیاننامەیەکدا لە هێرشی درۆنی بۆ سەر شوێنێکی گرینگ لە جەولانی داگیرکراو هەواڵی دابوو.

شایانی باسە خۆڕاگری ئیسلامی عێراق لە چەند مانگی ڕابردوو مەبەست وئامانجی حەساس وهەستیاروگرینگی لە ناوچەجۆربەجۆرەکانی فەلەستین لەوان بەندەری ئەیلات ، جەولان ودۆڵی ئەردەنی  داوەتە بەرپەلامار. خەباتکارانی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق پیشتر هۆشداریان دابوو بە سەرکردەکانی سەرزەویە داگیرکراوەکان کە ئەگەر بیتۆدرێژە بدەن بە پەلامارەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆسەر کەرتی غەززە ولوبنان ، هەڵمەتەکانی خۆیان لەدژی ناوندوپیگەکانی ئەم ڕژێمە تەشەنا ئەدەن /.

 

 

سەرپەیڤ