تشرینی دووه‌م 06, 2024 09:52 Asia/Tehran
  • هێرشی درۆنیی خۆڕاگری عێراق لەدژی ئەیلات

خۆڕاگری عێراق ئێوارەی سێشەممە ڕایگەیاند کە بە کەڵک وەرگرتن لە درۆن شوێنێکی ستراتژیکی گرینگی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەندەری ئەیلات داوەتە بەر هێرش

گروپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق ئێوارەی سێشەممە هەواڵی دا لە درێژەی لاگری وپشتیوانی کردن لە هەڵمەتی باهۆزی ئەقسا لە پەلاماری ئاسمانی بۆسەر مەبەست وئامانجە گرینگەکانی ڕژێمی زایۆنی لەفەلەستینی داگیرکراو.خۆڕاگری عێراق بەبڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک وتی کە بە کەڵک وەرگرتن لە خۆفڕپەلاماری کردووەتە سەرشوێنێکی ستراتژیکی ڕژێمی زایۆنی لە بەندەری داگیرکراوی ئەیلات .لەم بەیاننامەیەدا وێڕای پیداگری لەسەر بەردەوامکرانی هەڵمەت لەدژی ڕژێمی زایۆنی ، هاتووە کە ئەم پەلامارە لە پشتیوانی کردن لە خەڵکی غەززە ولوبنان لەبەرامبەر بەرەکۆژیان لەلایەن زایۆنیەکانەوە ئەنجام بووە.

هاوکات سوپای تیرۆری زایۆنیش نفوزودزەکردنی دوو درۆنیی بۆسەر هەرێمی ئاسمانی بەندەری داگیرکراوی ئەیلاتی پەشت ڕاست کردوەتەوە .

گروپی خۆڕاگری ئیسلامی عێراق پاش ئەمەیش لە سێزدەمانگی ئەم دواییە ، زۆرجارلە کاردانەوە نیشان دان بە جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لەدژی غەززە، بە هێرشی درۆنیی جۆربەجۆر پەلاماری کردوەتە سەر مەبەست وئامانجە گرینگەکانی زایۆنیستی لە فەلەستینی داگیرکراو.

 

 

سەرپەیڤ