ئامادەیی دەربڕینی خۆڕاگریی عێراق بۆ پاڵپشتی کردنی سوریا
وتەبێژی بەشی ڕاگەیاندنی نوجەبا وتی: ڕێگا بە تیرۆریستان نادەین ملهوڕی بکەن.
"حسین الموسوی" وتیشی: پێشتریش دەمانزانی و ئێستایش تەواو ئاگادارین کە ڕژێمی زایۆنی، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پلان و نەخشەی جۆراوجۆرە و بڕ و بیانووی بێ بنەما لە دووی ئاڵۆز کردنی ناوچەکەن، ئێمە هەر وەک هەمیشە بۆ سووریا باشترین یاوەر و پشتیوان دەبین.
هادی العامری، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی بەدریش وتی کە ئامادەیی عێراق لە سنوورەکانی لەگەڵ سوریا لە ئاستێکی زۆر باشدایە و ئێمە هێڵی دووەمی بەرەڤانی لە سنوورەکانمان وەڕیخستووە کە لە لایەن سوپا و هێزەکانی حەشدەوە کۆنترۆڵ دەکرێ. ناوبراو ڕایگەیاند کە لە دەسپێکی ڕووداوەکانی سوریاوە حەشدی شەعبی خۆی ئامادە کردووە و ئەندامانی خۆی ڕێکخستووە بۆ بەرگری لە سنوورەکانی عێراق.
وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لەگەڵ بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سوریا پێیداگرت لە سەر ڕاوەستانی دیمەشق لە تەنیشت دیمەشق بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکان.