زانایەکی سوننەی عێراق: حەشدی شەعبی شەرەف و ناموسمانە
کانونی دوھەم 04, 2025 16:34 Asia/Tehran
یەکێک لە زانایانی سوننەی عێراقی دەڵێت: حەشدی شەعبی شەرەف و نامووسمانە
شێخ خالد الملا، سەرۆکی کومەڵی زانایانی سوننەی عێراق وتی: کەس بیەوێت یان نا، شەهیدان سولەیمانی و ئەبومەهدی و سەید حەسەن نەسروڵڵا شەهیدی ئێمەن.
ناوبراو وتی ئەبومەهدی هەمیشە دەیگوت ئەگەر مردم یان شەهید بووم بڵێن خزمەتگوزارێک کوچی دوایی کرد .
ئەم زانا سوننە عێراقییە وتی حەشدی شەعبی هەڵناوەشێتەوە چونکە شوناسی دروستبوونی باوەڕ و بیرکردنەوە و ئایین و ئەخلاق و شەرەفە. ئێمە بەر دەوام لە گەڵیدا دەمێنینەوە .