ئادار 03, 2025 16:52 Asia/Tehran
  • دوای چارەسەر کردنی پرسی پەکەکە ئەرتەشی تورکیا دەبێ لە هەرێمی کوردستان بڕواتە دەر

نوێنەری پارلەمانی عێراقل ە فڕاکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی : دوای چارەسەر کردنی پرسی پەکەکە؛ ئەرتەشی تورکیا دەبێ لە خاکی هەرێم بڕواتە دەرەوە

 لە حاڵێکدا کە  تورکیا هەروا درێژە  ئەدات بە  ئامادە بوونی خوی   لە هەرێمی کوردستان ؛ مەحما خەلیل نوێنەری  پارلەمان  ڕایگەیاند، دوای چارەسەرکردنی قەیرانی پەکەکە، ئەنقەرە چیتر بیانووی مانەوەی لەسەر خاکی عێراق نابێت و دەبێت بەغدا بە هێزمەندییەوە  بەرگری لە سەروەری خۆی بکات. نوێنەری کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێویستە هەوڵی دیپلۆماسی بدرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر ڕێککەوتنێک بکرێت کە ڕێگە بە هێزەکانی تورکیا بدات لە خاکی عێراق بمێننەوە. هەروەها مەحما خەلیل داوای لە حکومەتی عێراق کرد کە ڕێوشوێنی جددی و دیپلۆماسی لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بگرێتەبەر بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەوڵێکی تورکیا بۆ بە یاسایی نیشاندانی   ئامادە بوونی سەربازیی خۆی لەسەر خاکی عێراق.

سەرپەیڤ