بەغدابووبە میوانداری وەزیری نەوتی ئێران
موحسێن پاکنژاد، وەزیری نەفت بە مەبەستی دیداروگفتوگۆبۆ گەشەپیدانی ئاستی هاوکاریەکانی وزەی نێوان دوو وڵاتی ئێران وعێراق، گەیشتە فڕگەی بەغدا.
موحسێن پاکنژاد کە بە پیی بانگهێشت وداوەتی هاوتای عێراقی سەفەری کردووە بۆ بەغدا لە کاتی گەیشتنی چووبۆ شوێنی یادمانی شەهیدان حاج قاسم سلێمانی وئەبومەهدی موهەندیس وڕێزی گرتن لە پلە وپیگەی بەرزی ئەو شەهیدانە. سەفەری وەزیری نەوت بۆ بەغدا دوو ڕۆژ دەخاینێت وبڕیارە لەم سەفەرە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەم وڵاتە بۆ گەشەی هاوکاریەکان لە بواری وزە دیدارو وتووێژ بکات. بڕیارە لەم سەفەرە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراقیش دیدار بکات. لە پێناوی بەهێزکردنی پێوەندی وزەی نێوان دوو وڵات ، ڕەشەممەی ١٤٠٣ ، موحسێن پاکنژاد، وەزیری نەوتی ئێران وزیاد عەلی فازڵ ، وەزیری کارەبای عێراق لە شوێنی وەزاڕەتی نەوتی ئێران دیدارو لەسەر گەشەی هاوکاریەکان لە بواری نەوت ، گاز ،پترۆشیمی و کارەبای نێوان دوو وڵات جەختیان کرد.