چوارچێوی هەماهەنگیی عێراق: هێزەکانی تورکیا خێرا خاکی عێراق بەجێبێڵن
سەرکردەیێکی سەر بە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگیی لایەنە شیعییەکان ڕایگەیاند، دوای بڕیارەکەی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و کۆتاییهێنان بە شەڕ چەکداریی، دەبێت تورکیاش هێزەکانی لە خاکی عێراق بەرێتە دەرەوە.
"عیسام شاکر" لە هاوپەیمانیی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: "ڕاگەیاندنەکەی پەکەکە بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەکدانان، وەرچەرخانێکی بەرچاوە کە پێویستە تورکیا سێ هەنگاو لەبارەی عێراقەوە بنێت، ههنگاوهكانیش بریتین له وەستاندنی لەشکرکێشییە سەربازییەکانی بۆ سەر عێراق، دەستپێکردنی پرۆسەی خشتەی کاتیی بۆ کشانەوەی هێزەکانی و هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان".عیسام شاکر بە پێداگری لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سەروەریی عێراق ، خوازیاری چۆڵ کرانی بنکەکانی تورکیا بوو و ڕاشیگەیاند کە مانەوەی هێزی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراق ئیتر ڕەوا نییە.