ته‌مووز 27, 2025 22:56 Asia/Tehran
  • پێداگریی عێراق لەسەر هەڵوێستی جددیی جیهانی بەرامبەر بە برسێتی لە غەززە

سەرۆک کۆماری عێراق لە دوایین هەڵوێستی سەبارەت بە فەلەستین پێیداگرت لە سەر پێویستی گیردرانەبەری هەڵوێستی بەبڕشتانە بەرامبەر بەو دەسدرێژی و سیاسەتی کوشتار و برسێتییەی دژ بە دانیشتووانی غەززە جێبەجی دەکرێ.

عەبدوللەتیف ڕەشید لە دیداری ئەحمەد ڕەویزی باڵوێزی فەلەستین لە عێراق پێیداگرت لەسەر یەکپارچە و یەکدەنگ بوونی حکومەت و گەلی عێراق لەگەڵ خەڵکی فەلەستین  و ئاماژەی دایە پێویستیی یەکخرانی هەوڵەکانی وڵاتانی عەرەبی و جیهان بۆ گرتنەبەری هەڵویستێکی جددی و کاریگەر بەرامبەر بە دەسدرێژی و کوشت و کوشتار و برسسێتییەی دژ بە خەڵکی مەدەنی و ژنو منداڵ و  بەساڵاچووی فەلەستینی دەکرێ. سەرۆک کۆماری عێراق هەروەها جەختیشی کرد لە سەر پێویستیی گەیشتنی خێرای یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی دەرمانی و خۆراکی بە کەرتی غەززە  بۆ دابین کرانی پێداویستییەکانی خەڵکی مەدەنی بەتایبەت منداڵان.باڵویزی فەلەستین لە بەغدایش ستایشی هەوڵەکانی عێراقی کرد لەپێناو پاڵپشتی کردنی فەلەستین و مافەکانی ئەم گەلە مەزڵوومە.

سەرپەیڤ