ئه‌یلوول 22, 2025 17:55 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بەربەستی سەرەکییە لەبەردەم پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق

وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسری عێراق ڕایگەیاند، یەکێک لە گرینگترین ئاستەنگەکانی بەردەم پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی ئەو وڵاتە، دژایەتی و هەڕەشەی ئاشکرای ئەمریکایە.

سەلام زوبەیدی" وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری عێراق سەبارەت بە ئاستەنگەکانی بەردەم پەسەندکردنی یاسای حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، ئەمریکا بە ئاشکرا هەڕەشەی سزادانی عێراقی کردووە بێتوو ئەم یاسایە پەسەند بکرێت. زوبەیدی وتیشی: بەداخەوە ئابووری و موڵک و ماڵی عێراق بارمتەی ئەمریکا و بانکی فیدراڵی ئەم وڵاتەیە و ئەمەش وایکردووە حکومەت و پەرلەمانی عێراق ترسیان هەبێت لە سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە. وتەبێژی هاوپەیمانی نەسری عێراق هەروەها وتی: سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە وتووێژێکی  تەلەفزیۆنیدا ئەم هەڕەشەیەی  ئەمریکای  پشتڕاستکردەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، عێراق لە  سەرووبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دایە و ناتوانێت بکەوێتە بەر ئەو سزایانە  کە هەرگیز بەرگەی ناگرێت.

سەرپەیڤ