تشرینی یه‌که‌م 15, 2025 14:51 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردنەکانی عێراق چووەنێو

عێراق بە تیرۆری بەربژێرێکی پلەبەرزی هەڵبژاردنەکان، بۆ یەکەمجار لە دە ساڵی ڕابردوو، چۆتەنێو قۆناخێکی تازەو مەترسیدار لە ڕکاربەرییەکانی هەڵبژاردن.

هەڵبژاردنەکانی عێراق لەسەروبەندی بەڕێوەچووندا، چووەتەنێو قۆناخێکی تازەو کەم وێنەوە. ئەو گۆڕانکارییە پاش تیرۆری یەکێ لە بەربژێرانی هەڵبژاردن و ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای بەغدا ڕووی دا کە یەکەم تیرۆر لە چوارچێوەی "ڕکاربەرییە هەڵبژاردنییەکان" لەماوەی زیاتر لە دە ساڵی ڕابردوو، بەئەژمار دێ.

تیرۆری ئەو بەربژێرەی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق ڕووداوێکی دەگمەن و گۆڕانکارییەکی پەشۆکێنەر لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی هەنووکەی عێراق بەئەژمار دێ. ڕکابەریی هەڵبژاردنی خوێناوی، دیمەنێک بوو کە عێڕاقییەکان لە ساڵانی زوو-وە و لە ٢٠١٣ وە بەولاوە شایەتی نەبوون.

سومرییەنیوز پێش بینی کرد، ئەو ڕووداوە "ترس و تۆقان" لە پرۆسەی هەڵبژاردنی لێ بکەوێتەوە. لەوانەیە زۆرێ لە هاووڵاتیانی عێراقی لەترسی کرانەئامانج، خۆببوێرن لە سەردانیکردنی ناوەند و بنکەکانی دەنگدان. لەلایەکی دیکەوە، زۆرێ لە بەربژێران ڕێوشوێنی توندی ئاسایشی دەگرنەبەر، تەنانەت ڕەنگە پرۆسەی بەربژێریی و چوونەنێو گۆڕەپانی سیاسەت، "بەرتەسک" بێتەوەو ئیدی وەک ڕابردوو هەمووان نەتوانن تێیدا بەشداربن، چونکە زۆر کەس لەترسی کرانەئامانج، خۆدەبوێرن لە هاتنەنێو ئەو وارەو بەشداربوون لە پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردن.

سەرپەیڤ