سودانی پەیامێک ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکات
تشرینی دووهم 07, 2025 15:33 Asia/Tehran
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا بەبۆنەی کۆتایهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن پەیامێک ئاراستەی خەڵکی کوردستان دەکات
محەمەد شیاع سودانی لە وتاره که دا وتی: بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین لە هەرێمی کوردستانی عێراق، لە هەولێرو سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیدا بکەن.دەنگی عێراقییەکان بە ئایندەیە، بە ئازادی خۆتان ، ئایندەی خۆتان هەڵبژێرن.جیهان ئەمڕۆ هەمووی چاودێری ئەنجامی ئەزمونی دیموکراتی دەکەن.