ڕەچاو کرانی ڕێو شوێنی ئاسایشی بۆ گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان لە عێراق
سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان و جێگری سەرکردایەتیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق باسی ڕەچاوکرانی ڕێو شوێنێکی تایبەتی کرد بۆ گواستنەوەی سندوقەکانی دەنگدان لەناوچە دوورە دەستەکان .
قەیس مەحمەداوی سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی هەڵبژرادنەکان و جێگری سەرکردایەتی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی عێراق وتی : بە پێی یاسای هەڵبژرادنەکان ئەمساڵ دەبێ لە بنکەکانی دەنگدان سێ کامێرا هەبێت تا دەنگدان لە سێ گۆشەوە تۆمار بکرێت. وێنەی کامێراکان وەک بەڵگەی فەرمی دێتە ئەژمار کە لە کاتی بە دی هاتنی هەرچەشنە ناڕەزایەتی و گومانێک لە لایەن هەر پێکهاتەیەکی سیاسیەوە چاوی لێ دەکرێت . ئەو کامێرایانە لە پێداویستیە سەرەکییەکانە بۆ کۆمیساریا و هەموو ڕووداوەکان لە کاتی کرانەوەی ناوەندەکانی دەنگدان تا داخرانیان تۆمار دەکەن . ناوبراو وتیشی : گواستنەوەی سەندوقەکانی دەنگدان و کەرەستەی دەنگ وەرگرتن لە ناوچە دوورەدەستەکان بە هاوئاهەنگی هێزی ئاسمانی سوپا بۆ گواستنەوەی ئەو کەل و پەلانە لە پارێزگاکان و ناوچە دوورەکان بۆ ناوەندی پارێزگاکان ئامادە کراوە. سەرۆکی لێژنەی ئاسایشی هەڵبژرادنەکانی عێراق وتیشی؛ ئامێر و کەل و پەلەکانی هەڵبژرادن لە ژێرچاودێریی فەرمانبەران و هێزە ئاسایشیەکان سەرەتا دەگوازرێنەوە بۆ ناوەندی شارەکان و نووسینگەکانی تۆمار کردنی دەنگەکان و پاشان بۆ کومیساریای باڵا.