تشرینی دووه‌م 13, 2025 19:29 Asia/Tehran
  • ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی عێراق؛ حیزبی سودانی پێشەنگە / کوردەکان لە پلەی سێهەمدان

بە پێی ئەنجامی سەرەتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، حزبی " چێکردنەوە و گەشە" بە سەرۆکایەتی سەرۆک وەزیرانی عێراق پیشەنگە .

ژماردنی دەنگەکانی ١٨٧٤ ناوەندی هەڵبژاردن لە عێراق پێشان ئەدات "حزبی " چێکردنەوە وگەشە" بە سەرۆکایەتی " محەممەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە بە بەدەسهێنانی چل وپێنج کورسی لە کۆی سێسەدوبیست ونۆ کورسی پەرلەمان لە پلەی یەکە م دایە.

هاوپەیمانی "دەوڵەتی یاسا" نووری مالیکی بە سیی کورسی لە پلەی دووهە م دایە وپارتی دێموکراتی کوردستانی عێراق وپارتی " تەقەدووم" ئەهلی سوننەت بە سەرکردایەتی " محەممەد حلبوسی" سەرۆک پەرلەمانی پێشوو هەرکام بە بیست وحەوت کورسی لە پلەی سێهەم دان . بزوتنەوەی سادقون بە سەرکردایەتی شێخ قەیس خەزعەلی " وەکوو یەکێ لە گرینگترین گروپە سیاسی - جیهادی عێراق توانیی ٢٦ کورسی لە پەرلەمانی عێراق بەدەس بینێت وڕێکخراوی بەدر بە سەرکردایەتی هادی عامری گروپی تری سیاسی - جیهادی لە عێراقیش نۆزدە کورسی بە دەس هێنا.

سەیید عەمارحەکیم سەرکردەی هاوپەیمانی هەڵبژاردنی" هێزەکانی حکومەتی نیشتمانی " وپارتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی عێراقیش لەم خولە هەرکام هەژدە کورسی یان بەدەس هێناوە هاوپەیمانی ئەهلی سوننەت " عەزم" بە سەرکردایەتی " موسەننا سامرایی" بە شازدە کورسی لە خەنیمی خۆی " هاوپەیمانی سیادە " بە سەرکردایەتی "خەمیس خەنجەر" کەوتەپیش ،بەڵام هاوپەیمانی خەمیس خەنجەر لەم خولە تەنیا بە بەدەس هێنانی نۆکورسی توشی دابەزینی دەنگ بوو وئەنجامی بە پێچەوانەی ئەو شتەی کە چاوەڕوانی هەبوو، ڕووی دا.

هاوپەیمانی " ئەساس" بە سەرکردایەتی " موحسێن مەندەلاوی " جێگری سەرۆک پەرلەمان کەلە کوردە فەیلیەکانە توانیی لەم خولەدا سێهەمین شگفتی سازی هەڵبژاردنەکان بێت وحەوت کورسی پەرلەمان دەس بخات. کۆمیساریای باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق یش بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە بەغدا ونەینەوالە پلەکانی یەکەم ودووهەم زۆرترین بەشداریان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ٢٠٢٥ داهەبووە، ڕایگەیاند بە ژماردنی سەتی نۆەدونۆپوینت نۆ ی دەنگەکان دەرکەوت کە ڕادەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە سەتی پەنجاوشەش پوینت یازدە بووە. لەم هەڵبژاردنەدا پارتی دێموکراتی کوردستان ، بیست وحەوت کورسی " دووکورسی کەمتر لە خولی پێشوو" ی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان، هەژدە کورسی" یەک کورسی زیاتر لە خولی پێشوو" بزوتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی، پێنج کورسی یەکێتی ئیسلامی کوردستان ، چوارکورسی نەوەی نوێ، سێ کورسی " شەش کورسی کەمتر لە خولی پێشوو" کۆمەڵی ئیسلامی" یەک کورسی ،لە لایەکی تر محەممەد شیاع سودانی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دەستپێکرانی خێرای وتووێژەکان بۆ دامەزرانی " دەوڵەتی کارئامە، لێهاتوو" هەواڵیدا ووەکوو کەسێک کە زۆربەی کورسیەکانی پەرلەمانی نوێ عێراقی دەس خستووە پیداگرت: حکومەتی داهاتووی ئەم وڵاتە بەرژەوەندی هەموو گروپەکان لەبەر چاو دەگرێت ، تەنانەت کەسانێک کە هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردبوو. 

سەرپەیڤ