سوودانی: عێراق نابێتە مەیدانی تەراتێنی هیچ وڵاتێک
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i442876-سوودانی_عێراق_نابێتە_مەیدانی_تەراتێنی_هیچ_وڵاتێک
سەرۆکوەزیرانی عێراق پێیداگرت لە سەر بەهێزبونی پێوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.
(last modified 2025-11-18T11:49:14+00:00 )
تشرینی دووه‌م 18, 2025 15:17 Asia/Tehran
  • سوودانی: عێراق نابێتە مەیدانی تەراتێنی هیچ وڵاتێک

سەرۆکوەزیرانی عێراق پێیداگرت لە سەر بەهێزبونی پێوەندییەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە.

محەممەد شیاع سوودانی جەختی کرد کە ئەم وڵاتە هەرگیز نابێتە مەیدانێک بۆ دزە و تەراتێنی هیچ وڵاتێکی تر. ئاماژەی بەوەشکرد: ئێمە بە ڕێزەوە دەڕوانینە پێوەندییەکانمان لەگەڵ هەموو وڵاتان و پێوەندییەکی پتەومان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە هەیە. سوودانی پێیشیداگرت: پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئەمریکا لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی دوولایەنەیە. ناوبراو سەبارەت بە دووبارە کاندیدبوونەوەی بۆ خولێکی تریش وتی: خۆکاندیدکردنم بۆ خولی دووەم زیاتر لەوە خواستێکی شەخسی بێ،  ئامادەیی دەربڕین بوو بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانەی کە پرۆسەی جێبەجێکردنمان دەست پێکردوون.