بەیاننامەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی خۆڕاگریی عێراق سەبارەت بە ڕووداوەکەی کۆرمۆر
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443094-بەیاننامەی_ئەنجوومەنی_هەماهەنگی_خۆڕاگریی_عێراق_سەبارەت_بە_ڕووداوەکەی_کۆرمۆر
ئەنجوومەنی هەماهەنگی خۆڕاگریی عێراق لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەدا کە گوایە گروپەکانی خۆڕاگری دەستیان بووە لەو هێرشەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی، بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە.
(last modified 2025-11-30T11:44:31+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2025 15:13 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی خۆڕاگریی عێراق سەبارەت بە ڕووداوەکەی کۆرمۆر

ئەنجوومەنی هەماهەنگی خۆڕاگریی عێراق لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەدا کە گوایە گروپەکانی خۆڕاگری دەستیان بووە لەو هێرشەی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی، بەیاننامەیەکی بڵاو کردۆتەوە.

لەم بەیاننامەیەدا خۆڕاگریی عێراق ئەو تۆمەتانەی بە "بێ بنەما" وەسف کردووە کە لەلایەن هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن خراونەتەڕوو سەبارەت بەوەی کە ئەو گرووپە ڕۆڵی هەبووە لە هێرشەکەی ئەمدواییەدا و بە کردەیەکی "لایەنە ناحەزەکان"ی زانیوە کە بە گوتەی ئەنجوومەنەکە هەوڵی شاردنەوەی واقیعەکان و ماک و ڕیشەی شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەکە دەدەن. خۆڕاگریی عێراق هەروەها جەختیشی کرد کە "ئامانجی ناسەربازی" هەرگیز لە لیستی پلان و بەرنامەکانی ئەم گرووپەدا نەبووە و چەکەکانی تەنیا سێرەیان لە "هێزە داگیرکەرەکان" ناوەتەوە، نەک ژێرخان و دام و دەزگە ئابوورییەکانی وڵات. ئەنجوومەنی هەماهەنگیی خۆڕاگریی عێراق ڕاشیگەیاندووە ئامادەییە بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی ئەمدواییە، بەتایبەت ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر ژێرخان و سەرچاوە نیشتمانییەکان.