دارایی عێراق لەبارەی خەرجییەکانەوە مەترسییەک ئاشکرا دەکات، هۆشداریش بەهەرێم دەدات
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i443159-دارایی_عێراق_لەبارەی_خەرجییەکانەوە_مەترسییەک_ئاشکرا_دەکات_هۆشداریش_بەهەرێم_دەدات
وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی دارایی بۆ نۆ مانگی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، قەبارەی خەرجییەکان زۆر زیاترە لەداهات و کورتهێنانێکی گەورە دروستبووە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2025 14:20 Asia/Tehran
  • دارایی عێراق لەبارەی خەرجییەکانەوە مەترسییەک ئاشکرا دەکات، هۆشداریش بەهەرێم دەدات

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی دارایی بۆ نۆ مانگی ئەمساڵ بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، قەبارەی خەرجییەکان زۆر زیاترە لەداهات و کورتهێنانێکی گەورە دروستبووە.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە نۆ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا کۆی گشتیی داهاتی عێراق نەوەدو یەک تریلیۆن و هەشت سەت وچل و حەوت ملیار دینار بووە، کە بەمشێوەیە دابەش بووە: لەبەرامبەر داهاتدا، خەرجییە گشتییەکانی عێراق لەو ماوەیەدا گەیشتوەتە نەوەدو نۆ تریلیۆن و نۆسەت و حەفتاو شەش ملیار دینار. بەو پێیەش بڕی کورتهێنان لە بودجەدا بۆ ئەم نۆ مانگە، زیاتر لە هەشت تریلیۆن دینار بووە. لەبارەی هەرێمشەوە، لەڕاپۆرتەکەدا هاتووە، بەغدا بڕی هەشت تریلیۆن و سێسەت وسی و یەک ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە.