کانونی یه‌که‌م 29, 2025 17:22 Asia/Tehran
  • کۆڕی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق / سامەڕایی کشایەوە

کۆڕی پەرلەمانی عێراق بە ئامادە بوونی ٢٩٢ کەس لە تێکڕای ٣٢٩ ئەندامی پەرلەمان بۆ هەڵبژرادنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بەڕێوە چوو.

پەرلەمانی نوێی عێراق  یەکەمین دانیشتنی خۆی دوای هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی عامر فایز، سەرۆکی سوننە،  دەستپێکرد. دوای دەستپێکردنی دانیشتنەکە، سکرتێری پەرلەمانی عێراق ناوی ئەو نوێنەرانەی  خوێندەوە کە لە خولی شەشەمدا لەلایەن گەلی عێراقەوە هەڵبژێردراون. هەروەها ئەندامانی پەرلەمانی عێراقیش بۆ خولی نوێ سوێندیان خوارد.  عامر عەبدولجەبار، سالم عیساوی و هەیبەت حەلبوسی کاندید کران بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بە کشانەوەی سامەرایی، ڕێگە  بۆسەرۆکایەتی هەیبەت حەلبوسی  خۆش کرا.  دوای  یەکەمین دانیشتنی  پەرلەمانی عێراق و دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی، لە ماوەی  سی ڕۆژدا  سەرۆک کوماری نوێ دەبێ  بە پێی مادەی حەفتاو دووی دەستوور هەڵبژێردرێت. پانزە ڕۆژ دوای ئەوەش  دەبێت سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دەستنیشان بکرێت .

سەرپەیڤ