کانونی یه‌که‌م 30, 2025 15:38 Asia/Tehran
  • کێشەی یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی جێگری دوه‌می سه‌رۆک په‌رله‌مانی عێراق

شەوی رابردوو لە دوو گەڕی هەڵبژاردندا کاندیدەکەی ڕەوتی هەڵوێست، رێبوار کەریم بە مەودایەکی زۆر پێش کاندیدەکەی پارتی واتا شاخەوان عەبدوڵا کەوت و لە گەڕی یەکەمدا (١٥٣بەرامبەر بە ١١٩) و لە گەڕی دووەمدا (١٥٦ بە ١٠٢) بوون بەڵام هیچکامیان نەیانتوانی ۵۰ زێدە یەکی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراقی بە دەست بینن.

پارتی دوای بە ئاکام نەگەیشتنی هەوڵە بەرفراوانەکەی بۆ سەرخستنی شاخەوان عەبدوڵا، بریاریدا کاندیدەکەی بگۆرێت و فەرهاد ئەتروشی بباتە مەیدانی ڕکابەرییەوە، لەکاتێکدا کە کێشەی یاسایی لەم گۆرینەدا هەیە.بۆ کرانەوەی ده‌رگای خۆپاڵاوتن پێویسته‌ هه‌ردو کاندیده‌کەی ئێستا بکشێنه‌وه‌، لەکاتێکدا کە رێبوار کەریم دەڵێت ناکشێمەوە. ئێستا رێگەچارەی یاسایی ئەمەیە کە بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران یان بە هەموارکردنەوەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی عێراق، دەرگای خۆپاڵاوتن بکرێتەوە و کاندیدی پارتی بگۆردرێت.

سەرپەیڤ