ناکۆکی لەسەر یاسای حەشدی شەعبی؛ لە سەردەمی سەرۆکایەتییەوە هەتا پێکهاتنی کەرتی خۆفڕیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i447374-ناکۆکی_لەسەر_یاسای_حەشدی_شەعبی_لە_سەردەمی_سەرۆکایەتییەوە_هەتا_پێکهاتنی_کەرتی_خۆفڕیی
ناکۆکی نێوان چوارچێوەی هاواهەنگی و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر ڕەشنووسی یاسای حەشدی شەعبی هەروا بەردەوامە، ڕەشنووسێک کە بەگوێرەی گۆڕانکارییە تازەکان، پێکهاتنی بەشی درۆنیشی لەداڕشتی ئەو هێزەدا پێش بینی کردووە.
(last modified 2026-10-10T15:18:41+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2026 18:47 Asia/Tehran
  • ناکۆکی لەسەر یاسای حەشدی شەعبی؛ لە سەردەمی سەرۆکایەتییەوە هەتا پێکهاتنی کەرتی خۆفڕیی

ناکۆکی نێوان چوارچێوەی هاواهەنگی و سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر ڕەشنووسی یاسای حەشدی شەعبی هەروا بەردەوامە، ڕەشنووسێک کە بەگوێرەی گۆڕانکارییە تازەکان، پێکهاتنی بەشی درۆنیشی لەداڕشتی ئەو هێزەدا پێش بینی کردووە.


بەپێی ڕاپۆری سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق، ناکۆکی لەسەر ڕەشنووسی یاسای حەشدی شەعبی هەروا بەردەوامەو ئەو ڕەشنووسە کە هێشتا لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، چەندین جار گۆڕانی بەسەردا هاتووە. یەک لەبڕگە تازەکانی ڕەشنووسی یاساکە، پێکهێنانی بەشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە لەهەرکام لە پێکهاتەکانی حەشدی شەعبیدا. ئەرکی ئەو بەشە، وەرگرتنی ئەو درۆن و خۆفڕانەیە کە گرووپە چەکدارەکان ڕاستی دەکەن.

هەروەها ناکۆکیی قوووڵ هەیە لەنێوان چوارچێوەی هاواهەنگی و عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر دەسەڵاتی سەرۆک وەزیران لە دیاریکردنی خولی سەرۆکایەتیی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی. گرووپ و کۆتلە سیاسییەکان خوازیاری دیاریکرانی خولی پێنج ساڵەن بۆ سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە لەگەڵ ئیمکانی درێژکرانەوەیدا، بەڵام زەیدی نەیارەتیی ئەو پێشنیازەی کردووەو خوازیاری خولێکی دوو ساڵانە بێ ئەوەی بتوانرێ درێژ بکرێتەوە.