ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ئیمام جەواد(ع)
دەیەمین ڕۆژ لە مانگی پیرۆزی ڕەجەب،ڕازێندراوە بە ساڵڕۆژی لە دایکبوونیی یەکێ لە ئالو بەیتی خۆشەویستی ڕەسولی خودا(د.خ) ئیمام جەواد (ع)، و جەواد بەمانای کەسێکە کە زۆر بەخشەندەیە.
لە دەیەمین ڕۆژی مانگی مۆبارەکی ڕەجەب، کە ڕازێندراوە بە لەدایکبوونێکی پیرۆز و مۆبارەک داین. لە وەها ڕۆژێک دا لە ساڵی ١٩٥ مانگی، ئیمام محەممەد تەقی(ع) لە شاری مەدینە دا لە دایکبوو. بەڕێزیان لەبەر جوود و دلۆڤانی و بەخشەندە بوونیی نازناوی "جەواد"یان پێداوەکە وبیر هێنەرەوەی جوود و لێخۆشبوون و ئیحسانی خوداوەندە.
جەواد لە ناوەجوانەکانی پەروەردگاری بەرز و بێ هاوتایە کە لێخۆشبوونێکی بێ مننەتی هەیە و پێش لە داواکردن لێمان خۆش دەبێ،بەخششێکی زۆر و هەمیشەیی. ئەم ناوە ئیلاهییە لە دڵ و دەروونیی ئیمام محەممەد تەقی (ع) بەتەواوەتی خۆی دەرخستووە، کەوایە هەرکەس بە دوای بەرەکەت لەماڵ و ژیانی دا بێت،ئەگەر ناوی ئەو حەزرەتە بهێنێتە سەر زاری، بێگومان بەرەکەت دەباتە نێو ژیانی خۆی دا.
ئیمام جەواد(ع) دوای باوکی بەڕێزی، ئیمام ڕەزا(ع)،کاتێک کە بوو بە ڕێبەری ئۆممەتی ئیسلامی، منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان بوو.هەربۆیە زۆر کەسی خستە شک و گومان.لە حاڵێکدا کە ئیمام،لەهەر حاڵ وبارودۆخێک دا ئیمامە؛ هەرچەند ئەگەر منداڵێکی زارۆک و یەک رۆژە بێت. سەبارەت بە حەزرەتی عیسا(ع) هەر ئەم بابەتە ڕووی دا.بەنی ئیسرائیل ڕوو لە حەزرەتی مریەم دەیانگوت: لەگەڵ ئەم منداڵە یەک ڕۆژەیە دا چ قسەیەکمان هەیە؟ لەناکاو عیسا فەرمووی: "إِنِّی عَبْدُ اللَّهِ آتانِیَ الْکِتابَ وَ جَعَلَنی نَبِیًّا وَ جَعَلَنی مُبارَکاً أَیْنَ ما کُنْتُ وَ أَوْصانی بِالصَّلاةِ وَ الزَّکاةِ ما دُمْتُ حَیًّا ،: منم بەندەی خودا، بەمن کتێبی داوە و منی کردۆتە پێغەمبەر و لەهەر شوێنێک دا بم، بەرەکەتی بە من بەخشیوە،و تازیندووم ڕاسپێری کردووم بۆ نوێژ و زەکات.
ئیمام جەواد(ع) بە هۆی تەمەنی کەمی بەردەوام لە لایەن کەسایەتییەکانی ئەو سەردەمە بۆ وتووێژ و کۆرەکانی زانست و فەلسەفی بانگ دەکرا.دوژمنانی ئیمام هەوڵیان ئەدا بە پێکهێنانی کۆرەکانی تایبەت ئیمام جەواد بەڕەو ڕووی زانایانی گەورە بکەنەوە.ئەوان پێانخۆش بوو تا لەم ڕیگاوەکارێک بکەن تاکوو ئیمام نەتوانێ وڵامی پرسیارەکانی زانایان بداتەوە. بەڵام ئیمام کە زانستی بێسنووری ئیلاهی هەبوو وڵامی هەمووانی ئەدایەوە. بەلەونێک کە لەماوەیەکی کەم دا تیشکە نوورانییەکانیی زانستی ئیمام، لە مەدینە تا خۆراسان، میسر و سەرانسەری کۆمەڵگەی ئیسلامیی ئەو سەردەمەی داگرت.
ساڵڕۆژی لە دایکبوونی پڕلە بەختەوەری حەزرەتی ئیمام جەواد (ع) لە گشت موسولمانان و ئازادیخوازانی جیهان پیرۆز بێت.