ڕۆژی دار ناشتن لە ئێران
ئەمڕۆکە لە زۆربەی وڵاتانی دونیا ڕێزدەگرن لە ڕۆژی ناشتنی دار و لەم ڕۆژە دەست دەدەنە ناشنی نەمامی جۆربەجۆر . هەڵبەت بەرواری ئەم ڕۆژە بەسەرنجدان بە ئاو و هوای هەر وڵاتێک جیاوازە.
داڕناشتن لە ئێران خاوەن پشتوانەیەکە لە هۆگری نەتەوەیی و نەریتیی مێژوویی. مێژوو نیشان دەدات کە ئێرانییەکان لە کۆەەوە جەژنی تایبەتیان هەبووە و لەم چەژنانەدا دەستیان داوە ناشتنی دار و ڕێزی زۆیان لە خاک و کشت وکاڵ گرتووە.
ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش مرۆڤ هان دەدات وبانگی دەکات بۆ ناشتنی دار و ژومارێک لە کەسایەتییەکانی مەزنی ئایینیش ئەم کارەیان کردووە.
حەزرەتی عەلی (ع) لە مەدینە باخ و باخاتی خورمای زۆری هەبووە و زۆربەیانی لە ڕێگەی خودا وەقف کردووە.
پێغەمبەری خۆشەویستی ئیسلام (د.خ) دەفەرموێ : ئەگەر کەسێک دارێکی ناشت یان مەزرایەکی کشت و کاڵی هەبوو و مرۆڤەکان و ئاژەڵەکان یان پەلەوەران کەڵکیان لێ وەرگرت، ئەم کارە وەک سەدەقەیەک لەلایەن ئەو کەسەوە دێتە ئەژمار.
ڕۆژی ناشتنی دار باشترین بیانووە بۆ ئەوەی کە ئێمە ڕێز لە ژینگە بگرین و بۆ بووزاندنەوەی هەوڵ بدەین.