یاریزانێکی تۆپی پێی ئسپانیا داوای دەستپێکرانەوەی خولی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380844-یاریزانێکی_تۆپی_پێی_ئسپانیا_داوای_دەستپێکرانەوەی_خولی_تۆپی_پێی_وڵاتەکەی_دەکات
یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئسپانیا داوا دەکات خولی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەست پێ بکاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2020 10:01 Asia/Tehran
  • یاریزانێکی تۆپی پێی ئسپانیا داوای دەستپێکرانەوەی خولی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەکات

یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدی ئسپانیا داوا دەکات خولی تۆپی پێی وڵاتەکەی دەست پێ بکاتەوە.

«سێرژیۆ رامۆس»ی یاریزانی یانەی «ریاڵ مەدرید» ئیسپانیا داوای دەستپێکردنەوەی خولی تۆپی پێی وڵاتەکەی کردووە.

سێرژیۆ رامۆس لەمیانی لێدوانێکی دا رایگەیاندووە: ئیسپانیا پێویستی بەخولی تۆپی پێیە، بۆیە دەبێت خولەکە دەستپێبکرێتەوە.

رامۆس وتووشیەتی: تۆپی پێ‌ گرینگە بۆ ئیسپانیاو ئابوورییەکەی، بۆیە وا ھەڵدەگرێت کە بەرپرسان رێگە بدەن، خولی ئیسپانیا دەست پێبکاتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە، چەند مانگێکە خولی ئیسپانیا بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا وەستاوەو تائێستا دیارنییە کەی خولەکە دەست پێ دەکاتەوە.