قەیرانی کەم کردنەوەی موچەی یاریزانانی «ریاڵ مەدرید» ھەروا بەردەوامە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i380845-قەیرانی_کەم_کردنەوەی_موچەی_یاریزانانی_ریاڵ_مەدرید_ھەروا_بەردەوامە
یانەی «ریاڵ مەدرید» ی ئسپانیا بە نیازە جارێکی تر موچەی یاریزانەکانی کەم کاتەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2020 10:15 Asia/Tehran
  • قەیرانی کەم کردنەوەی موچەی یاریزانانی «ریاڵ مەدرید»  ھەروا بەردەوامە

یانەی «ریاڵ مەدرید» ی ئسپانیا بە نیازە جارێکی تر موچەی یاریزانەکانی کەم کاتەوە.

یانەی «ریاڵ مەدرید»ی ئیسپانی ڕایگەیاندووە کە بە ناچاری جارێکی تر بە نیازە موچەی یاریزانەکانی کەم کاتەوە.

وەک بەرپرسانی یانەکە باسیان کردووە ئەمجارەیان بە نیازن بەڕێژەی لە سەداسی موچەی یازیزانەکانیان کەم کەنەوە کە بەسەرنجدانی ئاستی ئەو موچەیەی کە یاریزانانی یانەی «ڕیاڵ مەدرید» وەری دەگرن دیارە گوژمەیەکی زۆر دەکات.

ئەمە یەکەم جار نییە کە یانەی «ریاڵ مەدرید» بەهۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەیەوێت جارێکی تر موچەی یاریزانەکانی کەم کاتەوە و پێشتریش لەمانگی سێ دا‌ ھەر بە ھەمان بیانووی  قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا موچەی یاریزانەکانی بەرێژەی لەسەدا سی کەمکرد بووەوە.

جێگای ئاماژەیە کۆی موچەی یاریزانانی یانەی ریاڵ٨٢٢ ملیۆن یۆرۆیەو بەکەم کردنەوەی موچەی یاریزانەکان ١٦١ ملیۆن یۆرۆی بۆ دەگەڕێتەوە.