بەرنامەی لیگی گەلان بۆ یاریی باڵەی ساڵی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i381206-بەرنامەی_لیگی_گەلان_بۆ_یاریی_باڵەی_ساڵی_٢٠٢١_ڕاگەیەندرا
فیدراسیۆنی جیھانیی باڵە بەرنامەی لیگی گەلان بۆ یاریی باڵەی ساڵی ٢٠٢١ ڕاگەیاند کە ئەم کێبەرکێیانە لە گروپی پیاوندا لە ٢٤ی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠ کۆچیی ھەتاوییەوە دەست پێ دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 20, 2020 12:02 Asia/Tehran
  • بەرنامەی لیگی گەلان بۆ یاریی باڵەی ساڵی ٢٠٢١ ڕاگەیەندرا

فیدراسیۆنی جیھانیی باڵە بەرنامەی لیگی گەلان بۆ یاریی باڵەی ساڵی ٢٠٢١ ڕاگەیاند کە ئەم کێبەرکێیانە لە گروپی پیاوندا لە ٢٤ی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠ کۆچیی ھەتاوییەوە دەست پێ دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی گروپی وەرزشیی یانەی پەیامنێرانی لاو،بە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی فیدراسیۆنی باڵە، بە پێی ڕاگەیاندی فیدراسیۆنی جیھانیی باڵە، پۆلین بەندیی لیگی گەلان بۆ ساڵی٢٠٢١ ھەمان پۆلین بەندیی ساڵی ٢٠٢٠ە کە لەبەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەڵوەشابووەوە.

بەم پێیە قۆناغی بەرایی لیگی گەلانی ساڵی٢٠٢١ لە دەستەی پیاوان دا ٢٤ی گوڵان ھەتا ٢٣ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ کوچیی ھەتاوی و بۆ ماوەی پێنج حەوتە بەرپا دەکرێت. لە دەستەی ئافرەتانیش دا کێبەرکێکان لە ٢١ی گوڵانەوە دەست پێ دەکت و ھەتا ٢٠ی جۆزەردان بەردەوام دەبێت.

تیمی نیشتیمانیی ئێران لە قۆناغی بەرایی دا بە ڕیز لە شارەکانی «جیانگمەن»ی چین، «ئانکۆنا»ی ئیتالیا، «کرالیڤۆ»ی سیربێستان، «تاران»ی ئێران و «نانسی»ی فەرەنسا بۆ خەنیمەکانیان دەچنە مەیدانەوە.

دوایین قۆناعی لیگی گەلانی باڵەی ٢٠٢١ دووھەم ھەتا شەشەمی پوشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ کۆچیی ھەتاوی بەرپا دەکرێت و شاری «تورین»ی ئیتالیا میوانداری دەستەی پیاوان و و شاری «ناجینگ»ی چینیش میوانداری دەستەی ئافرەتانی ئەم قۆناغە دەبێت.