ئەحمەد رازی، ئەستێرەی تۆپی پێی عێراق بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
حوزهیران 21, 2020 06:05 Asia/Tehran
ئەحمەد رازی، ئەستێرەی تۆپی پێی عێراق بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا.
ئەحمەد رازی بەیانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی "النعمان" لە بەغدای پایتەخت گیانی لەدەستدا، ئەوەش دوای ئەوەی 18ی ئەم مانگە بەهۆی باشبوونی دۆخی تەندروستییەوە رەوانەی ماڵەوە کرایەوە، بەڵام بەهۆی تێکچوونی تەندروستییەوە جارێکی دیکە رەوانەی نەخۆشخانە کراوەتەوە.
بڕیاربوو ئەمڕۆ ئەحمەد رازی بۆ چارەسەر رەوانەی ئوردن بکرێت، بەڵام ڤایرۆسەکە بواری ئەوەی پێنەدا.