روونکردنەوەی پزیشکانی ئەحمەد رازی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382768-روونکردنەوەی_پزیشکانی_ئەحمەد_رازی
بەیانی رۆژی یەکشەممە ئەحمەد رازی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراقی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 21, 2020 19:33 Asia/Tehran
  • روونکردنەوەی پزیشکانی ئەحمەد رازی

بەیانی رۆژی یەکشەممە ئەحمەد رازی ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی عێراقی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.

 

پزیشکەکانی ئەو یاریزانە لە نەخۆشخانەی ئەلنعمان ئاشکرای دەکەن کە رازی بەیانی کاتێک چووە بۆ تەوالێت ئۆکسجینەکەی لە دەمی خۆی لابردووە، دواتر لە کاتژمێر ٧:١٥ خولەک بوراوەتەوە و دوای ٣٠ خولەک گیانی لە دەستداوە.

دەشڵێن" تەندروستیی باش بووە ئەو شەوی رابردوو قسەی لەگەڵ خێزانەکەی کردووە.

 

ئەمە لە کاتێکدا بووە ئەحمەد رازی لەسەر داوای پادشای ئوردن بە نیازبووە رەوانەی ئەو وڵاتەی بکات بۆ چارەسەری، بەڵام پێش ئەوەی سەفەر بکات گیانی لە دەستداوە.