ژاپۆنیش لە میوانداری کردنی جامی جیهانیی ئافرەتان کشایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382795-ژاپۆنیش_لە_میوانداری_کردنی_جامی_جیهانیی_ئافرەتان_کشایەوە
فێدراسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆنیش دوای بەرازیل ، لە میوانداری کردنی یاریەکانی جامی جیهانیی ئافرەتان کشایەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 22, 2020 09:50 Asia/Tehran
  • ژاپۆنیش لە میوانداری کردنی جامی جیهانیی ئافرەتان کشایەوە

فێدراسیۆنی تۆپی پێی ژاپۆنیش دوای بەرازیل ، لە میوانداری کردنی یاریەکانی جامی جیهانیی ئافرەتان کشایەوە .

رۆژنامەی جەپەن تایمز نووسی ، فێدراسیۆنی فوتباڵی ژاپۆن لەپێشنیاری میوانداری کردنی مۆندیاڵی ئافرەتان لە ساڵی 2023 وازی هێنا .

بڕیارە فیفا رۆژی پێنجشەممە میوانداری جامی جیهانیی ئافرەتان دەست نیشان بکات .  بەر لەوەش بەرازیل کشانەوەی خۆی لە میوانداری کردنی ئەم یاریانە راگەیاندبوو .

 نیوزیلەند و ئوسترالیا بە هابەشی و کۆلۆمبیا بەربژارانی دیکەی مۆندیاڵی ئافرەتانن .