نوسەر و وەرگێڕێکی کورد پەتای کۆرۆنای تێپەڕاند
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382878-نوسەر_و_وەرگێڕێکی_کورد_پەتای_کۆرۆنای_تێپەڕاند
توانا ئەمین، نوسەر و وەرگێڕی دیاری کورد رایگەیاند، دوای ئەوەی ١٠ی حوزەیران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ڕۆژی سێشەممە ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ بووە و وادیارە پەتاکەی تێپەڕاندووە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 23, 2020 22:53 Asia/Tehran
  •  نوسەر و وەرگێڕێکی کورد پەتای کۆرۆنای تێپەڕاند

توانا ئەمین، نوسەر و وەرگێڕی دیاری کورد رایگەیاند، دوای ئەوەی ١٠ی حوزەیران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ڕۆژی سێشەممە ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ بووە و وادیارە پەتاکەی تێپەڕاندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی خەندان، «توانا ئەمین»، نوسەر و وەرگێڕی دیاری کورد لە پەرەی خۆی لە فەیسبوک دا ڕوو لە ھۆگرانی خۆی رایگەیاندووە: سوپاس بۆ هەواڵ پرسینی گەرمتان، سوپاس بۆ هاوخەمیتان من ئێستا باشم و وا کۆرۆنامان تێپەڕاند.

ناوبراو ئەوەشی خستوەتەڕوو کە هەر کە یەکەم ڕۆژ نەخۆشییەکەی گرتووە "بە خۆی وتووە ئەمەش تێدەپەڕێنین، جا ژیان بە هیچ شتێک دەهری نابێت بەوە نەبێ پێی بڵێی، ئەمەش تێدەپەڕێنم!، جارێکی دیکە سوپاس بۆ خودا و بۆ دڵسۆزی هەموتان".

ئەو نوسەرە دیارەی کورد کە هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە داوای لە هاوڵاتیان دەکرد پابەندی رێنماییە پزیشکییەکان بن راشیگەیاند، پێویستە هاوڵاتیان کاتێک توشی ئەم پەتایە دەبن ورەیان بەرزبێت، رەنگە پەتاکە کەمێک زیاتر ماندوت بکات، بە بەراورد لەگەڵ ئەنفلۆنزای ئاسایی، بەڵام هێندەش مەترسیدار نییە کە بەشێک لە هاوڵاتیان لێی ترساون.