سلێمانى دێرینه‌کانى تۆپى پێ له خولێک کۆده‌کاته‌وه
لە یاریگای سەرچنارى شارى سلێمانى ، شەوانە خولێکی تۆپى پێى دۆستانه‌ى بەهێز به‌به‌شدارى شانزه تیپ له وەرزشکارە دێرینەکانى شارى سلێمانى و ده‌وربه‌رى به ناوى «با فێربین له گه‌وره‌کانه‌وه» کراوەتەوە.
له خوله‌که دەیان یاریزانی ناسراوى کوردستانى بەشدارن و خولەکەش لە لایەن وەرزشکارو راهێنەر ، «ڕێباز سدیق»ەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
سه‌باره‌ت به خوله‌که ، «رێباز سدیق» وتویەتى: ئامانجى خوله‌که رێزگرتنه له ماندوو بوونى ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ى پێشوو هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ى وه‌ک هانده‌ر یان وه‌رزشکارى ئێسته‌ن له‌وانه فێربن که رێچکه‌یه‌کى سه‌رکه‌وتن بگرن ، ئه‌نجام و شکست قبوڵ بکه‌ن .
وتیشى ئێسته به‌ره‌و قۆناغى دووه‌م ده‌رۆین و ده‌گه‌ینه قۆناغى دووه‌م که هه‌شت تیپ ده‌مێنێته‌وه‌و یارییه‌کانیش له ئاستێکى به‌رزو پر لە خۆشه‌ویستى و رێز به‌رێوه‌ده‌چێت .
ئه‌وه‌شى وت خوله‌که یاسای خۆى هه‌یه‌و له ٣٨ ساڵ که‌متر ناتوانێت به‌شدارى بکات و سه‌رجه‌م یارییه‌کانیش به سیستمێکى رێک و پێک ده‌روات و لە هه‌ر یارییه‌کیش یاریزانێکى ناسراو یان که‌سایه‌تیه‌کى دیار هه‌ڵده‌سێت به ده‌ستنیشانکردنى باشترین یاریزانى یارییه‌کان .