«ئارسناڵ» سەرکەوتنی تۆمارکرد
حوزهیران 26, 2020 05:54 Asia/Tehran
لە چوارچێوەی یارییەکانی حەوتەی 31ی خولی یانەکانی «ئینگلتەرا» یانەی «ساوسهامبتۆن» لە یاریگای خریدا میوانداری یانەی «ئارسناڵ»ی کردو یارییەکەشی بە ئەنجامی دو گۆڵی بێ بەرامبەر پێ دۆڕاند.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا یانەی «ئارسناڵ» بە گۆڵێک پێشکەوت، گۆڵەکەش «ئیدوارد نیکیتا»و لە خولەکی 20ی یارییەکەدا تۆماری کرد، لە نیوەی دوەم و لە خولەکی 87 جۆزێف ویلۆک گۆڵی دوەم و دڵنیایی بۆ «گەنەرز» تۆمارکرد.
سەرئەنجام یانەی «ئارسناڵ» یارییەکەی بە ئەنجامی دو گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی «ساوسهامبتۆن» بردەوە و بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ ریزبەندیی نۆیەمی خولەکەیان گرتوە.