دوو یاریزانی باسکەی ئەمریکی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382971-دوو_یاریزانی_باسکەی_ئەمریکی_توشی_ڤایرۆسی_کۆرۆنا_ھاتوون
تا دێت رۆژانە هەواڵی تووش بوونی ئەستێرەکانی جیهان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبیستین و لە نوێترین هەوالیشدا ئاشکراکراوە کە دو یاریزانی خولی باسکەی ئێن بی ئەی ئەمریکی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2020 06:02 Asia/Tehran
  • دوو یاریزانی باسکەی ئەمریکی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون

تا دێت رۆژانە هەواڵی تووش بوونی ئەستێرەکانی جیهان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبیستین و لە نوێترین هەوالیشدا ئاشکراکراوە کە دو یاریزانی خولی باسکەی ئێن بی ئەی ئەمریکی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونە.

فۆکس سپۆرتی ئەمریکی لە هەوالێکیدا ئاشکرای کردووە، لە بەردەوامیی پشکنینەکان بۆ یاریزانان و وەرزشوانانی ئەمریکا، پشکنینی دو یاریزانی باسکەی ئەمریکی کە لە دو یانەی جیاواز یاریی دەکەن پۆزەتیف بوە و دەرکەوتوە کە ئەو دو یاریزانە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون.

هەمان سەرچاوە ناوی یاریزانەکانی ئاشکراکردوە، یەکەمیان «مالکوم برۆگدۆن»ە کە ئەستێرە و یاری دروستکەری یانەی «ئەندیانا بیسەرز»ە و ئەوی دیکەشیان «جباری بارکەر»ی یاریزانی یانەی «ساکرەمەنتۆ کینگز»ە و هەردووک یاریزانەکەش لەگەوڵ یانەکەیانیان بەشدارن لە خولی یانە پیشەگەرەکانی باسکەی ئەمریکا کە بە «ئێن بی ئەی» ناسراوە.

 بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەڕاستی مانگی چوارەوە یارییەکانی خولی باسکەی ئەمریکی ڕاگیراون و تا ئێستاش ئاشکرا نیە کەی یارییەکانی ئەو پاڵەوانێتیە دەست پێ دەکاتەوە.