«سانچۆ » دەتوانێت یانەکەی بەجێ بێڵێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i382972-سانچۆ_دەتوانێت_یانەکەی_بەجێ_بێڵێت
«جەیدۆن سانچۆ» یاریزانی ئینگلیزیی یانەی «بورووسیا دۆرتمۆند»ی ئەڵمانیا چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو یانەکەی بەجێ بێڵێت و یانەکەشی مەرجێکی قورسیان بۆ دەستبەرداربوونی داناوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 26, 2020 06:10 Asia/Tehran
  • «سانچۆ » دەتوانێت یانەکەی بەجێ بێڵێت

«جەیدۆن سانچۆ» یاریزانی ئینگلیزیی یانەی «بورووسیا دۆرتمۆند»ی ئەڵمانیا چاوەڕێ دەکرێت وەرزی داهاتوو یانەکەی بەجێ بێڵێت و یانەکەشی مەرجێکی قورسیان بۆ دەستبەرداربوونی داناوە.

رۆژنامەی وەرزشیی «بیڵد»ی ئەڵمانی وای بڵاو کردووەتەوە کە کارگێری یانەکەی وڵاتەکەیان گەیشتونەتە ئەو ئەنجامەی کە ئەم هاوینە دەستبەرداری یاریزانەکەیان ببن، بەڵام بەو مەرجەی هەر یانەیەک بیەوێت ئەو یاریزانە بگوازێتەوە، ١٣٠ ملیۆن یۆرۆیان پێشکەش بکات کە پێشتر یانەکانی «ریال مەدرید» و «مانچێستەر یونایتد» رکابەریی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان کردووە.

«سانچۆ» لە هاوینی ساڵی ٢٠٢٢ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خول و پاڵەوانتیەکان بەشداری ٤٣ یاریی کردووە و ٢٠ گۆڵ و ٢٠ ئاسیستی تۆمار کردووە.