لیگی نایابی روسیا ، پاڵەوانەتیی زنیت بە گۆڵەکانی هێرشبەری ئێرانیی
تهمووز 06, 2020 09:22 Asia/Tehran
هێرشبەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران توانی لە شەوی پاڵەوانەتیی زنیت دا بۆ یانەکەی گۆڵ لێدا .
یانەی تۆپی پێی زنیت ی سەن پێترزبورگی روسیا بە وەدەسهێنانی سەرکەوتنی پڕ گۆڵی چوار بە دوو لە بەرامبەر کراسنۆدار بۆ دوهەمین وەرزی بەدوای یەکدا بە پاڵەوانەتیی لە لیگی نایایابی روسیا گەیشت .
زنیت بە بردنەوەی شەوی رابردوو بوو بە 62 خاڵی .
یانەی زنیت لە کاتێکدا بە 62 خاڵ بە پاڵەوانەتیی بەروەختی ئەم یاریانە گەیشت کە لۆکۆمۆتیڤ بە 49 و کراسنۆدار بە 45 خاڵ لە ریزی دوهەم و سێهەمی خشتەی ریزبەندی دان .