ته‌مووز 06, 2020 09:40 Asia/Tehran
  • بۆتاس یەکەم پێشبڕکێی وەرزی ٢٠٢٠ی فۆرۆمۆلا وەنی بردەوە

ڤاڵتێری بوتاس، شۆفێری دووەمی تیمی مێرسیدس لە یەکەم گەڕی پاڵەوانیەتی جیهانی فۆرمولا وەن (٢٠٢٠) پێش سەرجەم شۆفێرانی دیکە کەوت و پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

 

یەکەم گەڕی پاڵەوانیەتی جیهان لە حەلەبەی ڕێدبول ڕینگ لە نەمسا ئەنجامدرا، پێشبڕکێی نێوان شۆفێرانی بوارەکە شێتانە بوو، لەکۆی (٧١) خولانەوە چەندین شۆفێر بەهۆی پێکدادان و کێشەی تەکنیکییەوە ناچاربوون بکشێنەوە و تەنها (١١) شۆفێر کۆتاییان بە پێشبڕکێکە هێنا.

سەرەتا ماکس ڤێرستابنی هۆڵەندی لە خولانەوەی (١٤) بەهۆی بوونی کێشە لە گێڕی ئوتۆمبێلەکەی کشایەوە و لویس هامیڵتنی شۆفێری بەریتانی بە مێرسیدسەکەیەوە جێگەی لەپلەی دووەمدا گرتەوە.

لەدوای کشانەوەی ڤێرستابن شۆفێرانی دیکەش دووچاری کێشەی تەکنیکی بوون، دانیێل ڕیکیاردۆی شۆفێری تیمی ڕینۆ لە خولانەوەی (١٩) بەهەمان شێوە کشایەوە، پاشان کیڤن ماگنۆس لە تیمی هاس لە خولانەوەی (٢٦) لەقەراغی حەلەبە لایدا بۆ گەیشتن بە ئوتۆمبێلی پاراستن.