تورکیا بەنیازی ڕاکێشانی یاریزانێکی بە ڕەگەز کوردی عێراقییە
ته‌مووز 08, 2020 15:29 Asia/Tehran
یه‌کێتی تۆپی پێی تورکیا به نیازه ڕه‌گه‌زنامه‌ی تورکی ببه‌خشێته ڕێبه‌ر حوسنی یاریزانە کوردەکەی لاوانی یانه‌ی «بروسیا دۆرتمۆند»
بە پێی ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی پی ی‌و کەی میدیا، یه‌کێتی تۆپی پێی تورکیا لە ھەوڵی ئەوەدایە ھەتا ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتەکەی ببه‌خشێت به یاریزانێکی کوردی لاوانی یانه‌ی «بروسیا دۆرتمۆند» ئا‌ڵمانیا.
«ڕێبه‌ر حوسنی» ئەو یاریزانانە کوردەی لاوانی یانه‌ی «بروسیا دۆرتمۆند»ە که هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی عیراقیه‌و تورکیا لە ھەوڵدایە ھەتا ڕایکێشێت و ڕەگەزنامەی وڵاتی خۆی بداتێ .
ڕێبه‌ر، یاریزانێکی ئاسته‌به‌رزی لاوانی یانه‌ی «بروسیا دۆرتمۆند»ی ئه‌ڵمانیایه‌و زۆر کاتیش کاپیتانی ئه‌و یانه‌یه‌یه .
با ئەوەش بوترێت کە پێشتریش یه‌کێتی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ڕێبه‌ری له تیپی تازه‌پێگه‌یشتوان تێست کردووە.