ته‌مووز 22, 2020 16:21 Asia/Tehran
  • ڕێک ٦٨ ساڵ و ڕۆژێک بە سەر یەکەم میدالیای ئولەمپیک  تێ دەپەڕێ،کە پاڵەوانەکەی ئێران بردیەوە

یارییەکانی ئۆلەمپیکی ساڵی ١٩٥٢ی ھێلسینکی دەبێ بە سەردەمی گەشەی زۆرانی ئێران لە ئۆلەمپیک و ھەروەھا ناسێندرانی گەورەپیاوێک بە ناوی پاڵەوان «غوڵامڕەزا تەختی» بە جیھانی وەرزش بزانین.

لە یارییەکانی ئۆلەمپیکی ساڵی ١٩٥٢ی ھێلسینکی دا بوو کە زۆرانی ئێران بۆ یەکەمجار توانی دوای قورسایی ھەڵگرتن، میدالیا وەربگرێت.

لەم سەردەمەی یارییەکانی ئۆلەمپیک و لە زۆرانی ئازاددا لە سەر دەستی گەورە ڕاھێنی تورکیا«سائیم ئاریکان» و ڕاھێنانی خوالێخۆشبوو «حەبیبوڵڵا بلور»، تبپی نیشتیمانیی ئێران توانی دوو زیوو سێ برۆنز بباتەوە.

«مەحمود مەلاقاسمی» لە کێشی ٥٢ کیلۆگرام و «عەبدوڵڵا موجتەبەوی» لە کێشی ٧٢ کیلۆگرام، سێ میدالیای برۆنز و «ناسر گیوەچی» لە کێشی ٦٢ کسلۆگرام و پاڵەوان «غوڵامڕەزا تەختی» لە کێشی ٧٩ کیلۆگرام دوو میدالیای زیویان بۆ تیپی نیشتیمانیی ئێران بردەوەو بە تێکڕایی وەرزشوانانی ئێرانی لە قەواخی تیپێکدا پلەی سێھەمیان بەدەست ھێنا.

لە ئاوا ھەل و مەرجێکدا «تەختی» میدالیای زیوی ململانێ جیھانییەکانی ساڵی ١٩٥١ی ھێلسینکیی دووپات کردەوە. ملمیانێ جیھانییەکانی ساڵی ١٩٥١ی ھێلسینکیی فەنلاند لە ڕاستی دا بۆ «تەختی» دەستپێکی ڕێگایەک بوو کە بەدرێژایی ١٦ ساڵ بەردەوام بوو.

ئەمڕۆ یەکەمی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٩ ڕێک ٦٨ ساڵ و ڕۆژێک بە سەر بردنەوەی میدالیای زیوی ئۆلەمپێک لە لایەن پاڵەوانە چاونەترسەکەی ئێران«غوڵامڕەزا تەختی» تێ دەپەڕێت.

سەرپەیڤ