ته‌مووز 30, 2020 17:26 Asia/Tehran
  • زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆتە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیا

لەگەڵ ئەو دوو گۆڵە نایابەی شەوی رابردو لە بەرانبەر سامپەدۆریا تۆماریکرد و یارییەکەشیان بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ هێرشبەری «ئەی سی میلان» ناوی لە ژمارە پێوانەییەکانی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیادا تۆمارکرد.

تۆڕی هەواڵی وەرزشیی “espn” باس لەوە دەکات، ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن 38 ساڵ بۆتە یەکەم یاریزان لە مێژووی خولی تۆپی پێی ئیتاڵیادا، کە 50 گۆڵی بۆ ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان تۆمارکردبێت.

لە مانگی 1ی ئەمساڵەوە زلاتان گەڕاوەتەوە بۆ ئیتاڵیا و تائێستا لە 17 یاریدا 9 گۆڵی بۆ ئەی سی میلان تۆمارکردوە.

تائێستا هێرشبەرە سویدییەکە یاری بۆ سێ یانەی ئیتاڵی کردوە، لەگەڵ یوڤانتۆس لە دوو وەرزدا 23 گۆڵی تۆمارکردووە.هەروەک لە 2006 گەیشتە ئینتەرمیلان و لە 3 وەرزدا 57 گۆڵی بۆ تۆمارکردن.دواتر لەگەڵ ئەی سی میلان لە دوو قۆناغی جیاوازدا توانیویەتی 51 گۆڵ تۆماربکات.

سەرپەیڤ