ئاب 04, 2020 15:45 Asia/Tehran
  • زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ: لە پەنجا ساڵانیش دا ھەروەکو ئێستا یاری دەکەم

هێرشبەری هەڵبژاردەی سوییدی رایگەیاندووە، لە خۆی ڕادەبینێ کە کە ھەتا ساڵانێکی زۆر بەم ئاستەی ئێستای یاری بکات.

«زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ»ی هێرشبەری هەڵبژاردەی سوییدی رایگەیاندووە، توانای ئەوەی هەیە ھەتا ساڵانێکی زۆر بەئاستێکی بەرز یاری بکات.

ئەم باریزانە ناودارەی تۆپی پێ جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بە نیاز ھەتا دەگاتە تەمەنی پەنجا ساڵی پارێزگاری لەو ئاستەی ئێستای بکات.

زلاتان کە نازناوی «سوڵتان»ی لێنراوە، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، پۆستێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا وێنەیەکی دەستکاریکراوی خۆی داناوە و لەسەری نووسیوە: دەتوانم تا تەمەنی پەنجا ساڵی بە هەمان ئاستی ئێستام یاریی بکەم.

ئیبراهیمۆڤیچی ٣٨ ساڵان ، لەسەرەتای ئەمساڵدا پەیوەندی بەیانەی میلانی ئیتالییەوە کردووە و رۆڵی هەبووە لەوەی یانەکەی ئەنجامی باش بەدەستبهێنێت.

یانەی میلان لە نیوەی یەکەمی ئەم وەرزەدا بەدەست ئەنجامە خراپەکانەوە دەیناڵاند بەڵام لەوەتەی ئیبراهیمۆڤیچ هاتووەتە ریزەکانییەوە تەنیا دوجار دۆراندویەتی، بەشێوەیەک کە ئەو یاریزانە لە ١٩ یاریدا توانیویەتی نۆ گۆڵ تۆمار بکات .

سەرپەیڤ