ڕێککەوتنی «دەیڤید سیلڤا» لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵی
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەرهەنگی_هونەری_وەرزشی-i385024-ڕێککەوتنی_دەیڤید_سیلڤا_لەگەڵ_یانەیەکی_ئیتاڵی
«دەیڤید سیلڤا» دوای ١٠ وەرز یاری کردن بۆ یانەی «مانچێستەر سیتی» دواجار بریاری دا یانەکەی جێبێڵێت و بریارە وەرزی داهاتوو یاریی بۆ یانەی «لازیۆ»ی ئیتاڵی بکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 12, 2020 09:13 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتنی «دەیڤید سیلڤا» لەگەڵ یانەیەکی ئیتاڵی

«دەیڤید سیلڤا» دوای ١٠ وەرز یاری کردن بۆ یانەی «مانچێستەر سیتی» دواجار بریاری دا یانەکەی جێبێڵێت و بریارە وەرزی داهاتوو یاریی بۆ یانەی «لازیۆ»ی ئیتاڵی بکات.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی وای بڵاو کردووەتەوە کە ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکەی «ستیزن» لەگەڵ یانەی «لازیۆ»ی ئیتاڵی گەیشتووەتە رێککەوتن و بەم زووانە ئەو یاریزانە بۆ پشکنینی پزیشکی دەچێتە ئیتاڵیا و دواتر واژۆ لەسەر گرێبەستە سێ ساڵانەکەی دەکات و بەو یانەیەوە پەیوەست دەبێت.

«سیلڤا» لە ساڵی ٢٠١٠ پەیوەندی بە «مانچێستەر سیتی» کرد و لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خول و پاڵەوانیەتیەکان بەشداریی٤٣٥ 435 یاریی کرد و توانی ٧٧ گۆڵ و ١٤٠ ئاسیست تۆمار بکات.