فینگه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی بۆ وه‌رگرتنی ڕاهێنه‌رایه‌تیی به‌رشه‌لۆنه یه‌کلایی کرده‌وه
ئاب 13, 2020 17:45 Asia/Tehran
«ئارسین فینگه‌ر»ی فه‌ڕه‌نسی وڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی «ئارسیناڵ» هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی کردنی به یانه‌ی ب«ه‌رشه‌لۆنه»وه یه‌کلایی کرده‌وه .
پێگه‌ی «لی 10 سپۆرت»ی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه که له‌م چه‌ند حەوتەیەی کۆتاییدا چه‌ندین یانه گرێبه‌ستیان پێشکه‌شی «ئارسین فینگه‌ر»ی فه‌ڕه‌نسی کردووه و له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه یانه‌ی «به‌رشه‌لۆنه»ی که‌ته‌لۆنی .
ئه‌و پێگه‌یە باس له‌وه‌ش ده‌کات که «فینگه‌ر» ڕاسته‌وخۆ گرێبه‌سته‌که‌ی سبه‌رشه‌لۆنه»ی ڕه‌تکردۆته‌وه ، چونکه بڕوای به پڕۆژه‌ی یانه‌که نییه له ژێر سه‌رپه‌رشتیی ده‌ستەی کارگێڕی ئێستای یانه‌که که «بارتۆمیۆ» سه‌رۆکایه‌تی ده‌کات .
ئەمەش لە کاتێکدایە کە له ماوه‌ی ڕابردوودا ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاواتی خۆی لەمەڕ دووباره گه‌ڕانه‌وه بۆ کاری ڕاهێنان دەربڕیوە.