دوکان پاڵهوانەتیی تۆمار کرد
ئاب 13, 2020 17:53 Asia/Tehran
یاریزانانی تۆپی پێی دوکان پاڵەوانەتییان لە ئاستی ھەرێمی کوردستاندا بۆ شارەکەیان تۆمار کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی پی یوکەی میدیا، هه‌ڵبژارده‌ى «دوکان» بوو به پاڵه‌وانى خولى هه‌ڵبژارده‌ى شاره‌کانى ھەرێمی کوردستان .
له یارى کۆتایی پاڵه‌وانێتییه‌که که له شارۆچکه‌ى «سه‌یدسادق» به‌رێوه‌چوو، هه‌ڵبژارده‌ى «دوکان» توانى ٣-٢ له هه‌ڵبژارده‌ى «سه‌یدسادق» بباته‌وه.
له کۆتایى خوله‌که‌ش دا خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتووان و باشترینه‌کان دابه‌شکرا .