سلێمانى خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی عیراق له ئامێز ده‌گرێت
یه‌کێتیی تۆپی سه‌رمێزی عیراق به‌ره‌سمی بڵاویکردۆته‌وه که رۆژی 3/9/2020 خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌کانی عیراق ده‌ستپێده‌کات.
یه‌کێتیی ناوبراو سه‌رجه‌م تیپی یانه‌به‌شداره‌کانی ئه‌م خوله‌ی به‌سه‌ر دوو گروپی یه‌که‌م و دووه‌مدا دابه‌شکردووه، کۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م پێکدێت له 9 تیپی یانه‌کانی کوردستان و باکووری عیراق، له‌نێویاندا یانه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و یانه‌ی سلێمانی و یانه‌ی ئاشتی و یانه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی تیادایه و له‌گه‌ڵ ئه‌مانیشدا چه‌ند تیپێکی یانه‌کانی هه‌ولێر و دهۆک و که‌رکوک له‌خۆ ده‌گرێت.یارییه‌کانی ئه‌م گروپه رۆژی 3/9/2020 له‌شاری سلێمانى ده‌ستپێده‌کات و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، یه‌که‌م تا چواره‌می ریزبه‌ندیی خوله‌که‌که‌ش بۆ قۆناغی دووه‌می یارییه‌کان سه‌رده‌که‌ون.
هه‌رله راگه‌یەنراوه‌که‌ی ئه‌و یه‌کێتییه‌دا هاتووه که گروپی یه‌که‌میش به‌هه‌مان شێوه له 9 تیپی یانه‌کانی به‌غداو ناوچه‌کانی تری عیراق پێکدێت، یه‌که‌م تا چواره‌می ئه‌م گروپه‌ش ده‌گه‌نه قۆناغی دووه‌می یارییه‌کان.