ئه‌یلوول 11, 2020 17:31 Asia/Tehran
  • ناڕەزامەندی دەربڕینی تیپی تۆپی پێی ئیستیقلال بەرامبەر بە کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا

یانەی ئیستیقلال لە بەر دەرنەچوونی ھیزە بۆ کۆمەڵێک لە ئەندامەکانی، بە ناردنی نامەیەکی فەرمی بۆ کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، ناڕەزامەندیی خۆی دەردەبڕێت.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،دوابەدوای دەرنەچوونی ڤیزە بۆ سەرپەرشت و کۆمەڵێک لە ئەندامانی کادێری تەکنیکی، یاریزانان و گروپی میدیایی بانەی «ئیستیقلال» بۆ گەشتی قەتەر لە لایەن وڵاتی میواندارەوە، ئەم یانەیە بە ناردنی نامەیەکی بۆ کۆنفدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا، ناڕەزامەندیی فەرمیی خۆی دەردەبڕێت. 

یانەی «پێرسپۆلیس» یش ھەروەکو «ئیستیقلال» بۆ وەرگرتنی ڤیزەی حەوت کەس لە ئەندامەکانی بۆ سەردانی قەتەر توشی کێشە بووە.

بە پێی بەرنامەی پێشتر دیاری کراوی  کێبەرکێکە، تیپی تۆپی پێی ئیستیقلال دەبێ لە ڕۆژانی ٢٤ ، ٢٧ک ٣٠ی خەرمانان و دووھەمی ڕەزبەر بۆ خەنیمەکانی لە ھەڵبژاردەی پاڵەوانانی ئاسیا بچێتە مەیدانەوە.

سەرپەیڤ