ئه‌یلوول 11, 2020 17:34 Asia/Tehran
  • ھەنگاوێکی چاوەڕوان نەکراوی یانەی «ڕیاڵ مه‌درید»‌

«ڕیاڵ مه‌درید»‌ ئیسپانیا بە نیازی کێشمەن کردنی ئه‌ستێره‌یەکی‌ یانه‌ی‌ «مانچسته‌رسیتی»ه.‌

یانه‌ی‌ «ڕیاڵ مه‌درید»ی‌ ئیسپانی‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ «ڕیاز مه‌حره‌ز»ی‌ جه‌زائیری‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ «مانچسته‌رسیتی»یه‌وه‌ کردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ گواستنه‌وه‌کانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا بیگوازێته‌وه‌ یاریگای‌ «سانتیاگۆ بێرنابیۆ».

هه‌رچه‌نده‌ له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا «پیرێز»ی‌ سه‌رۆکی‌ یانه‌ی‌ «ڕیاڵ مه‌درید» ڕایگه‌یاندبوو که‌ یانه‌که‌یان له‌گواستنه‌وه‌کانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ستی‌ گه‌وره‌ واژوو ناکات ، به‌لاَم لای‌ خۆیه‌وه‌ پێگه‌ی‌ «فوت میرکاتۆ»ی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ ئەوەی ئاشکرا کردووە که‌ یانه‌ی‌ «ڕیاڵ مه‌درید» په‌یوه‌ندی‌ به‌ ڕیاز مه‌حره‌زه‌وه‌ کردووه‌ تا ئه‌وه‌ی‌ بیگوازێته‌وه‌ یانه‌که‌ی‌ .

ئه‌و پێگه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌کات که‌ «ڕیاڵ مه‌درید» چاوڕێی فرۆشتنی‌ «گاریس بێڵ»ه ھە‌تا ئه‌وه‌ی‌ به‌ پاره‌ی‌ فرۆشتنی‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ وێڵزییه‌ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ «مه‌حرەز» واژوو بکات .

گرێبه‌ستی‌ «مه‌حره‌ز» له‌گه‌ڵ مان سیتی‌ تا 2023 درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ و وه‌رزی‌ پێشووش به‌شداری‌ 33 یاری‌ یانه‌که‌ی‌ کرد و 16 گۆڵی‌ تۆمارکرد و16 گۆڵیشی‌ دروست کرد .

سەرپەیڤ