یانەی هەولێر گرێبەست لەگەڵ دوو یاریزانی بەڕازیلیو ئەفریقیدا دەکات
ئیدارەی یانەی هەولێر ئاشکرایکرد، گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی بەڕازیلیو یاریزانێکی هێرشبەری ئەفریقیای باشوردا واژۆکردووە.یانەکە لەبەیاننامەیەکدا دەڵێت:"گرێبەستیان لەگەڵ ئیرتۆن ڕیبیرۆ سانتۆسی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بەڕازیلی لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٠و وەلیم توالەی یاریزانی هێرشبەری ئەفریقیای باشور کە ئەویش لەدایکبوی هەمان ساڵە واژۆکردووە".
لەبەشێکی تری بەیاننامەکەی یانەی هەولێردا هاتووە ((سانتۆس لەیانە گەورەکانی ئەوروپاو بەڕازیلی یاریی کردوە وەک یانەکانی فلامینگۆو ئینەرناسیۆناڵو بۆتافۆکۆو فلۆمینسی لەبەڕازیلو یانەی بهنفیکا لەپورتوگالو لەیەکێک لەیانەکانی قوبریسیش وەک یاریزانێکی پیشەگەر یاریکردوە، هەروەک چۆن توالە لەیانەکانی خولی ئەفریقیای باشوردا یاری کردوە".
باس لەوەشکراوە، هەردوو یاریزان رۆژی هەینی گەیشتوونەتە یانەی هەولێرو ئێستا لهههرێمى کوردستانن.