تشرینی یه‌که‌م 04, 2020 09:24 Asia/Tehran
  • تیمی تۆپی سەرمێزی برایه‌تی به‌شداری پاڵه‌وانیه‌تی یانه‌کانی عه‌ره‌ب ده‌کات

له‌ شاری سلێمانی و له‌نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی کۆتاییی به‌ یارییه‌کانی قۆناغی کۆتایی خولی تۆپی سه‌رمێزی یانه‌ نایابه‌کانی عێراق هات و یانه‌ی برایه‌تی پله‌ی سێیه‌می خوله‌که‌ به‌ده‌ستهێنا.

 

رکابه‌رییه‌کانی خوله‌که‌ 4 رۆژی خایاند و یانه‌ی (برایه‌تی) له‌ کۆی 9 یاری خۆی له‌ خوله‌که‌ 6 سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد و له‌ 3 یاریش دووچاری شکست هات، که‌ دواین یاری ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌فت شیمال که‌ یانه‌ی برایه‌تی له‌ یاری چواره‌می خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌که‌ به‌هۆی پێکانی (ئه‌میر سامر) ـی یاریزانی یارییه‌که‌ی ته‌واو نه‌کرد و دۆڕان.

ئه‌نجامی کۆتایی خوله‌که‌ش به‌مشێوه‌یه‌ بوو:

1- یانه‌ی سلێمانی.

2- یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.

3- یانه‌ی برایه‌تی.

4- یانه‌ی سه‌ناعه‌.

ئه‌نجامی کۆتایی له‌سه‌ر ئاستی کچان:

1- یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی.

2- یانه‌ی غازی جنوب.

3- یانه‌ی جه‌یش.

سەرپەیڤ